هێزی ئاسمانی ئۆكڕاینا ئاشكرای كرد كه ته‌نیا شه‌وی ڕابردوو توانیویانه 45 درۆنی جۆری ( كامیكازی 136/131) دروستكراوی ئێرانی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕووسیاوه به‌كارهێنراون، بخه‌نه خواره‌وه.
فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆكراینا بڵاوی كرده‌وه: شه‌وی رابردوو كه دوا شه‌وی ساڵی 2022 بوو، هێزه ئاسمانییه‌كانمان توانیان 45 درۆنی هێرشبه‌ری دروستكراوی ئێرانی بخه‌نه خواره‌وه، به جۆرێك كه 13 درۆنیان له كاتژمێره‌كانی كۆتای ساڵی 2022 بووه و 32 درۆنه‌كه‌ی تریش له كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می ساڵی 2023 بووه.
هێرشه درۆنه‌كانی شه‌وی ڕابردوو زۆربه‌یان بۆ سه‌ر شاری كیێفی پایته‌خت بووه و به‌شێكی تریش له شاره‌كانی تری ئۆكراینا بووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوو كاتژمێر به‌ر له هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ، ده‌نگی بڵندگۆی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌واوی ئۆكراینا لێدراوه.
لای خۆیه‌وه ڤیتالی كلیچكۆ پارێزگاری شاری كیێف ڕایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده درۆنه‌كان زیانی ماددیان به سیسته‌می دژه‌فڕین و سه‌ربازگه و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئۆكراینا گه‌یاندووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانیان به‌دوای خۆیاندا نه‌هێناوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كارگێڕی سه‌ربازی شاری كیێف نه‌یشارده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه درۆنه‌كانی شه‌وی ڕابردوو 23 سه‌ربازگه‌ی دژه‌ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان كراونه‌ته ئامانج و زیانیان به‌ركه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.