Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:28

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ شاری كابوولی پایته‌خت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئاشكرای كرد كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شاری كابوول ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 14ی تریش بریندار بوون.

لای خۆیانه‌وه‌ میدیاكانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیلێك‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی شاری كابوول ڕوویداوه‌ كه‌ ته‌نیا 400 مه‌تر له‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستانه‌وه‌ دووره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدرابێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.