Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:18

ئەستێرەناسێکی فەرەنسی پێشبینیی ترسناکی بۆ ساڵی 2023 کردووە

کوردستان TV
100%

ئەستێرەناسی بەناوبانگی فەرەنسی نۆسترادامۆس چەندان پێشبینی بۆ ساڵی 2023 کردووە، کە پێشبینی ورد و ترسناکن بۆ جیهان.

نۆسترادامۆس لە ماوەی ژیانی 6 هەزار و 338 پێشبینی نووسیوە، پێشبینییەکانی تاوەکو ساڵی 3797 درێژەی هەیە.  

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پێشبینییەکانی نۆسترادامۆسی بۆ ساڵی 2023 خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانی، جیهان لە ساڵی 2023ـدا ڕووبەڕووی جەنگێکی گەورە دەبێت و دووچاری وێرانکارییەکی دیکەی ئابووری دەبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ململانێی نێوان زلهێزەکانی جیهان، ڕووسیا و  وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوو لە زیادبوونە.

هەر بەپێی بڵاوکراوەی ئەو ڕۆژنامەیە، یەکێکی دیکە لە پێشبینییەکانی نۆسترادامۆس بریتییە لە نەمانی ڕووناکی لەسەر هەسارەی مەریخ، بەڕای شارەزایان ئەم پێشبینییەی ناڕوونە، لەوانەیە پەیوەندی بە زیادبوونی گەشتەکان لە زەوییەوە بۆ مەریخ هەبێت، یان پەیوەندی بە دۆزینەوەیەکی نوێ هەبێت.

پێشبینییەکی دیکەی کە هەر لەلایەن دەیلی مەیل بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە کە نرخی گەنم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

نۆسترادامۆس پێشبینیی کردووە کە زەوی وشکتر دەبێتەوە، هەروەها لافاوێکی گەورەش ڕوو دەدات، ئەم پێشبینییەشی لە ڕاستییەوە نزیکە بەهۆی قەیرانی کەشوهەوا، زیادبوونی وشکەساڵی و ئاگرکەوتنەوە و زیادبوونی لافاو لەسەرانسەری جیهان.

میشێل دی نۆسترام ناوی تەواوی نۆسترادامۆسە و لە ساڵی 1503ـی زایینی لەدایکبووە، پێشبینییەکانی لە کتێبێک بەناوی (Les Propheties) بەشێوەی چوارینە نووسیوە، کە تێگەیشتن لێی سەختە، دوای هاتنەدی پێشبینییەکانی لەبارەی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانیی دووەم، ئەدۆڵف هیتلەر، سەرکردەی نازییەکان، ڕووخانی کۆمۆنیزم و تیرۆرکردنی جۆن ئێف کەنەدی سەرۆکی ئەمریکا کتێبەکەی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.