Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:42

خشته‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی به‌دواداچوونی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سبه‌ی دووشه‌مه‌وه‌ خشته‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ره‌كه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران و به‌ر له‌ هاتنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ.

لیژنه‌كه‌ له‌ بڵاوی كرده‌وه‌: گشت خاوەن مۆلیدەکانی سنووری ناو شاری هەولێر، ئاگادارتان دەکەینەوە كه‌ بەیانی 2/1/2023، خشتەی کارپێکردنی مولیدە ئەهلییەکان ده‌گۆڕدرێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

بەیانیان/ لە کاتژمێر 6:30 بەیانی تاكو کاتژمێر 8:30 بەیانی.

دوای نیوەرۆ/ لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت.

ئه‌م گۆڕانكارییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ گۆڕانكاری له‌ خشته‌ی كاره‌بای مۆلیده‌كان كرابوو كاره‌با له‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌درایه‌وه‌ تاكو 1ی شه‌و.

به‌ڵام به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ سبه‌ی دووشه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران و به‌ر له‌ هاتنی پشووه‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.