پۆلیسی دارستان و پارێزگای ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی به‌تۆمه‌تی ڕاوكردن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه2ی1ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پارێزگای ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە بۆ گوندی ( باوەفەتێ ) سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کران ، وە دەستیانگرت بەسەر ( 4 ) لایت و ( 3 ) چەقۆ و ( 1) تۆڕی ڕاوکردنی باڵندە ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( 9 ) باڵندەی ڕاوکراو .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.