Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:40

دوبەی باج لەسەر خواردنەوە کحولییەکان هەڵدەگرێت

کوردستان TV
100%

بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتیاری دوبەی ساڵی نوێ بە هەڵوەشاندنەوەی باج لەسەر خواردنەوە کحولییەکان دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ـی بەریتانی ڕایگەیاندووە، دوبەی ساڵی نوێی بە ڕاگرتنی باجی 30% لەسەر فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان دەستپێکردووە، بەو پێیەی هەوڵ دەدات پێگەی خۆی وەک شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاری و کەرتی بازرگانی لە کەنداودا بچەسپێنێت.

بڕیاری ڕاگرتنی 30% باج لە دوێنێ یەکشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارە تاوەکو ساڵێک وەک تاقیکردنەوە ئەم بڕیارە کاری پێبکرێت.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاماژەی بەوەش داوە کە دوبەی لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی کرانەوە و هەموارکردنەوەی ڕێساکانی داوە بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێشتر بێت بۆ گەشتیاران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.