Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:34

پۆلیسی ئێران ئەو یاریزانانەی دەستگیر کرد کە بەشدارییان لە شەوە ئاهەنگێکدا کردبوو

کوردستان TV
100%


ئەو یاریزانانەی لە پارێزگای تاران پایتەختی ئێران، بەشدارییان لە شەوەئاهەنگێکدا کردبوو کە خواردنەوە کحولییەکانی تیادا بەکاربرابوو، دەستگیر کران.

ئاژانسی هەواڵیی نیمچەفەرمیی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەیەکی بەناوبانگی تۆپی پێ لە ئێران بەشدارییان لەو شەوەئاهەنگەدا کردووە کە لە ماڵێکدا بەڕێوە چووە لە شاری دەماوەند سەربە پارێزگای تاران.

بەهۆی سکاڵای هاوسێیەکانی ئەو ماڵەوە، پۆلیس هەڵی کوتاوەتە سەر ماڵەکە و بۆی دەرکەوتووە لە شەوە ئاهەنگەکەدا، خواردنەوە کحولییەکان بەکاربراوە و یاریزانەکانیشی دەستگیر کردووە.

ئاژانسی هەواڵیی نیمچەفەرمیی تەسنیم ناسنامەی یاریزانەکانی ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەی بەوە نەداوە کە ژمارەیان چەند یاریزان بوون و یاریزانی کام یانەن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.