Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:46

توركیا.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای ماردین مینی پاسێک وەرگەڕا و لە ئاکامدا بەپێی ئامارە بەراییەکان، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، رووداوەکە لەسەر رێگای میدیات-ئۆمەرلی روویداوە کە بەهۆیەوە مینی پاسەکە وەرگەڕاوە.

بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.

دوا بە دوای رووداوەکە و ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندرمە و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە سێ لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی میدیات و دوو بریندارکەی دیکەش بۆ نەخۆشخانەکانی ماردین.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.