Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:51

بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی دیمەشق کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی بۆردمانێکی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 02ـی 01ـی 2023 بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق، چوار کەس کوژران کە دوو سەربازی سووریای لەخۆگرتووە، بەهۆیەوە فڕۆکەخانەکە گەشتەکانی ڕاگرت.

 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئیسرائیل پێگە و شوێنەکانی حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە میلیشیاکانی ئێرانیان لە ناوەوە و دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشقی کردە ئامانج، هەر لەو هێرشەشدا کۆگەیەکی چەک کراوەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: بۆردومانەکە بووەتە هۆی کوژرانی چوار کەس، کە دوو سەربازی سووریای تێدایە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ناسنامەی دوو کەسەکەی دیکە بزانرێت.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق، لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکە برینداربوون.

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی بۆردومانەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق گەشتەکانی ڕاگرتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.