Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 07:27

له‌خولی فه‌ره‌نسا پاریس سانجێرمان دۆڕاندی و مۆناكۆش بردییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ وولاتی فه‌ره‌نسا، لەمیانی یاریەكانی گەری حەڤدەهەمی لیگاوەن، یانەی لانس لەسەر یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی پاریس سان جێرمانی پێشەنگی ریزبەندی تۆماركرد، یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك لەبەرژەوەندی میواندار تەواو بوو.
 لەدەستپێكی یاریەكەكەو لەخولەكی پێنج فرانكۆڤسی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ لانس تۆماركرد، سێ خولەك دوای ئەم گۆڵە پی ئێس جی لەرێی یاریزان هۆگۆ ئیكیتیكی گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە، یاریەكە بەگەرم و گوری لەنێوان هەردوولا درێژەی هەبوو، ئەمجارەیان لەهێرشێكی هەڵگەراوە لانس لەرێی یاریزان لویس ئۆبیندا گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی تۆماركرد.
 دوابەدوای ئەم گۆلە مبابی و هاورێكانی چەندین جار چانسی خۆیان تاقیكردەوە، بەڵام هیلی بەرگری و گۆڵپارێزی لانس خۆراگربوون، گێمی یەكەم لانس بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم و لەدەستپێكی ئەم گێمە كلاود ماوریسی گۆلی سێیەم و دڵنیایی بۆ لانس تۆماركردو پاریس سان جێرمانی هەژاند، بەدرێژایی ماوەی ئەم گێمە پی ئێس جی زۆر هەوڵیدا ئەنجامی یاریەكە بگۆرێت، بەڵام لانس رێگربوون لەبەردەم جموجۆلەكانی پاریس، بەمجۆرە یاریەكە بەسێ گۆل بەرامبەر بەگۆلێك لەبەرژەوەندی لانس تەواو بوو، بەمەش پاریس دووچاری یەكەم دۆراندن لەوەرزی ئەمساڵ هاتوو و بەچل و چوار خاڵ هەر لەپێشەنگە، لانسیش چل خاڵی هەیە و خانەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.    

هه‌ر له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌می خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی مۆناكۆ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ستاد بریست تۆماركرد، له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه‌ له‌خوله‌كی په‌نجاو چوار ئه‌لیكسه‌نده‌ر گۆلۆڤین تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی بۆ مۆناكۆ تۆماركرد، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مۆناكۆ ته‌واو بوو.
 به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاله‌كانی مۆناكۆ بووه‌ سی و سێ خاڵ و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.  


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.