Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:39

له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام و پاریس سانجێرمان دووچاری شكست هاتن و چێڵسیش له‌گه‌ڵ نۆتینگهام یه‌كسانبوو

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری هه‌ژده‌هه‌می خولی ئینگلیزی، یانه‌ی چێلسی بووه‌ میوانی یانه‌ی نۆتینگهام، یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی شازده‌ خوله‌ك، ره‌حیم ستیرلینگ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ بلوز تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین هێرشیان برده‌ سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه‌ به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چێلسی بوو، له‌گێمی دووه‌م نۆتینگهام خۆراگربوو له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی چێلسی، له‌خوله‌كی شه‌ست و سێ سیرج ئۆریه‌ توانی سوود له‌ده‌رفه‌تێك وه‌ربگرێت و گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ بۆ نۆتینگهام تۆمار بكات، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك به‌یه‌كسان بوون ته‌واو بوو.  


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌می خولی ئینگلیزی، یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانی دۆرا، له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، ئه‌م گێمه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م و دوای تێپه‌ربوونی پێنج خوله‌ك ئه‌ستۆن ڤێلا له‌رێی یاریزان ئیمیلیانو بۆیندیا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئه‌ستۆن ڤێلا تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ هێرشه‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی حه‌فتاو سێ دۆگلاس لۆێز گۆلی دووه‌می بۆ ئه‌ستۆن ڤێلا تۆماركرد، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا ته‌واو بوو.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.