Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:49

شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆڵێکی بەهێزی بەفربارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، هاتنی شەپۆڵێكی بەفربارین نزیک بووەتەوە کە لە سێ لاوە ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو.

شاهین هورمزی شارەزای کەشناسی لە عێراق ڕایگەیاند: زریانێکی بەهێزی بەفر و سەرما لە سێ لاوە (ئێران، تورکیا، سووریا) ڕوو لە عێراق دەکات و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، تکریت، کەرکووک و بەغدای پایتەخت بەشێوەیەکی سووکتر دەیانگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی کردووە کە بەشێک لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بەفربارین دەگاتە 20 سم، لە بەشێکی ناوچەکانی دیکەش دەگاتە 10 بۆ 5 سم.

شاهین هورمزی ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما بۆ 3 پلە ژێر سفر دادەبەزن و  کەشوهەوا هێندە سارد دەبێت کە دەیان ساڵە عێراق سەرمای هاوشێوەی نەبینیوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشداری دەداتە جوتیاران بۆ پاراستنی کێڵگەکانیان لە سەرما، هەروەها ئاژەڵدارانیشی ئاگادار کردۆتەوە کە شوێنی گەرم بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بکەن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.