Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:34

هۆکاری خۆکوشتنی ئاڵۆگۆڕکارێکی دراو لە هەولێر ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

کەسێک کە کاری ئاڵۆگۆڕی دراوی دەکرد لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 02ـی 01ـی 2023 کۆتایی بە ژیانی هێنا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە کە مستەفا ئەحمەد کە لە بۆڕسەی هەولێر بە مستەفا بۆڵی ناسراوە و کاری گۆڕینەوەی دراو دەکات، لەناو ماڵەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەبارەت بە هۆکاری خۆکوشتنی ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە مستەفا بۆڵی بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی زیانێکی زۆری کرد تاڕادەی مایەپووچ بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بەمهۆیەوە ناوبراو قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە ببوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی هەولێری نوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.