به‌هۆی له‌تبوون یان ده‌رچوونی یه‌كێك له ماسولكه‌كانی ئێسكی ڕان یان لاق له جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، ئه‌ژنۆ قوفڵ ده‌بێت، ئه‌م شته‌ش كاتێك ڕووده‌دات كه زۆرجار له وه‌رزشكاراندا ڕووده‌دات كه به شێوه‌یه‌كی نادروست لاق بجوڵێت وه كه ڕیشاڵه‌كان ده‌ترازێت و جومگه‌كان له یه‌ك ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌مانی جوڵه‌ی سروشتی له قاچدا.
له‌سه‌ر نیشانه‌كانی ئه‌ژنۆ قوفڵ بوون (د. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا كافرۆشی – پزیشكی نه‌شته‌گه‌ری ئێسك و شكان) ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك ده‌كات كه بریتین له "
1. ئێشی ئه‌ژنۆ.
2. ته‌قه‌ی ئه‌ژنۆ به‌هۆی لێكترازانی ڕیشاڵه‌كان.
3. وه‌ره‌مكردنی ئه‌ژنۆ.
4. نه‌توانینی نوشتانه‌وه‌ی یان ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ.
هه‌روه‌ها (د. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا كافرۆشی ) ده‌ڵێت "هیچ كاتێك هه‌وڵ مه‌ده‌ن ئه‌ژنۆی قوفڵ بوو ڕاست بكه‌نه‌وه، له كاتی ڕوودانی ئه‌م جۆره‌دا ئه‌م كارانه بكه‌ن:
1. ئه‌ژنۆكه سارد بكه‌نه‌وه (پارچه سه‌هۆڵێكی له‌سه‌ر دابنێن).
2. ده‌رمانی ئازار شكێن بده‌ن به نه‌خۆش (ئه‌سپرین یان پرۆڤین).
3. به نه‌قاله نه‌خۆشه‌كه به‌رن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نه‌شته‌رگه‌ری".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.