Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:41

سەرۆکی حکوومەت گوژمەیەک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو لە هەولێر تەرخان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشممە 02ـی 01ـی 2023 بڕیاری نزیکەی 2 ملیار دینار بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو لە هەولێر تەرخان کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی ملیارێک و 985 ملیۆن دینار دا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند: ئەم گوژمەیە بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی کردۆتەوە کە "ڕێگریكردن لە لافاو و كەمكردنەوەی زیانەكانی لە شارە جیاجیاكانی كوردستاندا یەكێكە لە كارە سەرەكییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.