Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 04:14

گرێبه‌ستی مارتن دۆبراڤكا له‌ نیوكاسڵ یونایتد هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد له‌بریارێكی چاوه‌ڕوانه‌كراودا بریاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ‌ماوه‌ی خواستنی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد مارتن دۆبراڤكا.
 نیوكاسڵ یونایتد له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی بۆكرد، بریاربوو دۆبراڤكای گۆڵپارێز به‌پێی گرێبه‌ستێك تا كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ست بێت به‌یانه‌ی مانچسته‌ر یوتایتد، به‌ڵام دۆخی یانه‌كه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ر هاتوو و بریارماندا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماوه‌ی خواستنی ئه‌م گۆلپارێزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان، مارتن دۆبراڤكا له‌ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌ به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌شێوه‌ی خواستن له‌یانه‌ی سپارتا براگی چیكی رووی له‌ یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتده‌وه‌ كرد.
 دواتر ئه‌م گۆڵپارێزه‌ له‌مانگی ئه‌یلولی رابردوو به‌پێی گرێبه‌ستێك به‌شێوه‌ی خواستن رووی له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئاست به‌رزی نیك بۆب كه‌ تا ئێستا بۆ نۆیه‌مین جار له‌خولی ئینگلیزی توانیویه‌تی تۆری گۆڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی رابگرێت، بۆیه‌ یانه‌كه‌ پێویستی به‌تواناكانی دۆبراڤكا نیه‌. 
هه‌روه‌ها ئه‌م گۆڵپارێزه‌ له‌ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌نیوكاسل یونایتد ته‌نیا دوو یاری له‌ژێر چه‌تری راهێنه‌رایه‌تی تین هاگ ئه‌نجامداوه‌.     

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.