Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:51

یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیڵ پۆسته‌رێكی گه‌وره‌ی به‌دروشمی پێلێ پادشای تۆپی پێ کە 3 جار مۆندیالی بردەوەته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی دانا

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی گه‌وهه‌ره‌ ره‌شه‌كه‌ی تۆپی پێی، پێلی به‌رازیلی له‌ته‌مه‌نی هه‌شتاو دوو سالی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
 یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل وه‌ك رێزلێنان ئه‌و ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان كه‌ له‌سه‌رتاپای جیهان به‌پادشای تۆپی پێی ناسراو بوو، پۆسته‌رێكی گەورەی پێلێی لە دەرەوەی بارەگاکەی داناوە و بە زمانی پورتوگالی. 
پەیامی ئەبەدیی لەسەر نووسراوە، پێلێ، پادشای تۆپی پێی بەڕازیلی کە سێ جار مۆندیالی بردەوە، ژمارەیەکی پێوانەیی و بوو، بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە وەرزشییە پێشەنگەکانی سەدەی ڕابردوو داده‌نرێت.
 پێلی رۆژی بیست و نۆی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری ساوپاولۆی وڵاتی به‌رازیل کۆچی دوایی کرد.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.