Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

پاسپۆرتی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 02ـی 01ـی 2023 ئاگاداری هاووڵاتییانی کردەوە کە لەمەودوا چەکی پاسپۆرت ڕاستەوخۆ لە نووسینگەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە لە ڕێکەوتی 02ـی 01ـی 2023 سەردانی هیچ بانکێک نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت.

ڕاشیگەیاند: چەکی پاسپۆرت ڕاستەوخۆ لە نووسینگەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر دەکرێت کە نووسینگەکان بریتین لە:- (نووسینگەی پاسپۆرتی یەک / نووسینگەی پاسپۆرتی دووی دەوروبەر / نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران / نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە) بە بڕی 25 هەزار دیناری عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.