Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:27

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیر كرد.. بزانه‌ چی كردووه‌؟

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە چوارڕێیانی گەڕەکی نەورۆز، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ئـ. س. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و پاپی کێشانی ماددە هۆشبەرەکان و چەقۆیەک و ماتۆڕسکیلێکدا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوه‌ و ڕادەستی دادگا کراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.