به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له هاتنی گه‌شتیاران تۆمار كردووه و ته‌نیا له پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ زیاتر له 61 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان و هەولێر هەبووە.
ڕاشیگه‌یاند: به گوێرەی دوایین ئامار لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ماوەی ساڵی 2022 زیاتر له 2 ملیۆن و 752 هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تەنیا لە ماوه‌ی پشووەکانی سەری ساڵی 2023 زیاتر له 61 هه‌زار و 658 هه‌زار گەشتیار بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ساڵی نوێ سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووه.
گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر سوپاسی تیمه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و خزمه‌تگوزاری و هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێری كرد كه له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی هاتنی گه‌شتیارانیان ده‌كرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەهیوای ئەوەن بتوانین لە داهاتوودا پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆرتری گەشتیاران بكه‌ن و هەروەها باشترین خزمەتگوزاریشیان پێشکەش بکه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.