به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی به‌فربارین و بارانبارینی دیاری كرد و ڕایگه‌یاند كه له دووسبه‌ی چوارشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی به‌فر و بارانبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور ڕوو لە بەشەكانی باشووری عێراق دەكات، شەپۆڵێكی بارانبارین ڕوو لەم ناوچەیە دەكات و كاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژدەبیتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكەمان لە رۆژی چوارشەم .
ڕاشیگه‌یاند: بارانبارین سەرەتا لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم دەست پێ دەكات و پاشان درێژ دەبیتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی و لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی چوارشەم بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان درێژ دەبێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بارانبارین بە ئاستی جیاجیا دەبارێت سەرەتا، پاشان دابارین لە ماوەی هاتنی كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت و هەندێ كات لێزمەبارانی پچڕ پچڕیش دەبێت، بەڵام بەو رێژەیە نابێت كە كاریگەری لافاوی هەبێت.
كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە، بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفربارینی دەبێت.
سباره‌ت به پله‌ی گه‌رماش، ڕایگه‌یاند كه رۆژانی چوارشەم و پێنجشەم پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكه‌ن و رۆژی پێنجشەم كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت لەسەر ناوچەكەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.