پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه كرد كه له ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی 2023 رۆلیان گێڕا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دەستخۆشی لە قایمقامییەت و یەکە کارگێڕییەکانى سنوورى پارێزگاکەمان و هێزەکانى (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیسی فریاکەوتن، چالاکییە مەدەنییەکان، هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و تیمە تەندروستییەکان) دەکەین بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنى تەواوى شوێنە گشتییەکان و ئەو جێگایانەی كە هاووڵاتییانى شارەکەمان و ژمارەیەکی زۆری میوانان و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی دواساتەکانی شەوى سەرى ساڵ ڕوویان لێ کردبوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دەستخۆشی لە ئاسایشی بازگەکان و تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێر دەکەین کە لە ئامادەباشى تەواو دابوون بۆ خزمەتکردنى گەشتیاران و میوانان و هاووڵاتییان، هەروەها تیمەکانی شارەوانى و فەرمانگەی ژینگەپارێزی کە لە ڕۆژى دواى سەرى ساڵ سەرەڕایی پشووى فەرمانگەکانیان تەواوی ئەو شوێن و جێگە گشتییانەی شاریان پاککردەوە کە بەهۆی پاشماوە و زبڵ و خاشاکی شەوی سەرى ساڵ پیس ببوون، دەستان خۆشبێت.
لە کۆتاییدا ئومێد خۆشناو سوپاسی میوانان و گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق و وڵاتانى تر و هاونیشتیمانیان و هاوشاریانی خۆشەویستی كرد کە هاوکار و هەماهەنگ بوون و سەرى ساڵى نوێ بەبێ بوونى هیچ کێشەیەکى ئەوتۆ کە شایەنى باسکردن بێت، و بەو پەڕى ئارامى و لە کەشێکى پڕ لە خۆشى بۆ هەموو لایەک ئەو یادە بەڕێ کرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له هاتنی گه‌شتیاران تۆمار كرد و ته‌نیا له ماوه‌ی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ زیاتر له 61 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شاریان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.