له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (مژار)، ڕێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی چاكسازی، رایگه‌یاند كه پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی زیاتر بكرێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ته‌نیا خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌بنه قوربانی.
ڕاشیگه‌یاند: ئیراده‌یه‌كی سیاسی گه‌وره بۆ چاكسازی هه‌بوو به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان ئیراده‌كه به‌هێزتر ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاكسازییانه ده‌ست پێ بكرێت، خۆشبه‌ختانه پرۆسه‌كه ده‌ستی پێ كرد و ئامانجه‌كانیش ئه‌مرۆ و به‌یانی و له دوارۆژدا زیاتر به دیاری ده‌كه‌وێت.
بابكه‌یی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێشتا ئامانجی گه‌وره‌تر بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی ماوه، به‌تایبه‌تیش له خاڵه سنوورییه‌كان و ته‌واوی سێكته‌ره‌كان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: كه‌س ناتوانی نكۆڵی له چاكسازی بكات، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت كه هیچ نه‌كرایه، ئه‌وه مه‌رامێكی سیاسییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه راستییه‌كان بشێوێندرێت.
ئاماژه‌شی دا: له هه‌ر 3 مانگ جارێك راپۆرتی پڕۆسه‌ی چاكسازی ده‌گاته په‌رله‌مان، هه‌موو په‌رله‌مانتارانیش ده‌یبینن و هه‌روه‌ها زۆر به شه‌فافییه‌تیش ده‌خرێته‌ڕوو، ستراتیژییه‌تی ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه داهات فره‌چه‌شن بكات، نه‌ك ته‌نیا پشت به نه‌وت یان یه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك ببه‌ستێت.
ڕێبوار بابكه‌یی جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ناو حكوومه‌تن، پشتیوانی حكوومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ن.
گوتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له پرسی داهاتی سنووره‌كان پێكبهێنرێت، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌م پرسه‌دا ڕێگره و به‌رده‌وام ناهێلێت ئه‌و لیژنه‌یه پێكبهێنرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها گوتی كه پێویسته حكوومه‌ت زیاتر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له ده‌ڤه‌ری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانێت پرۆسه‌ی چاكسازی و به‌ڕێوه‌بردن به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه دڵنیاین كه ته‌نیا خه‌ڵكی سلێمانی ده‌بنه قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.