دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی به فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ڕاگه‌یاند، میدیاكان شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان له‌و وڵاته ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌و خانووه‌ی كه رۆناڵدۆ و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی تێدا ده‌مێننه‌وه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی محه‌مه‌دییه‌ی شاری ڕیازی پایته‌ختی سعودییه كه گه‌ڕه‌كێكی ده‌وڵه‌مه‌ندنشین و به‌ناوبانگه.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌و خانووه‌ی رۆناڵدۆ دیاری كردووه، یه‌كێكه له خانووه هه‌ره‌گه‌وره‌كانی گه‌ڕه‌كی محه‌مه‌دییه كه ڤێلایه‌كی گه‌وره‌یه و له 8 ژووری نووستن و نافووره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاو و مه‌له‌وانگه‌یه‌كی ئۆڵه‌مپی و سه‌وزاییه‌كی فراوان پێك دێت، جگه له‌و خانووه گه‌وره‌یه، ڤێلاكه هه‌روه‌ها سێ خانووی بچووكی تریشی تێدایه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كرد: گه‌ڕه‌كی محه‌مه‌دییه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شاری ڕیازی پایته‌خت كه به ڤێلای گه‌وره و بێده‌نگییه ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی ناسراوه و چه‌ندان قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی منداڵانیشی تێدایه.
یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی رۆژی شه‌مووی ڕابردوو به فه‌رمی گرێبه‌ستێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ تا هاوینی ساڵی 2025 ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.