وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل به فه‌رمی داوای كردووه بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به بڕی ملیارێك شیكل زیاد بكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌گه‌رێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر ئێران دانراوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیسڕائیل بڵاوی كرده‌وه: داوای زیادكردنی ملیارێك شیكلی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و وڵاته دێت بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران.
داواكردنی ئه‌م بڕه بودجه زیاتره له كاتێكدایه كه یوئاف گالانت چه‌ند رۆژێكه به فه‌رمی پۆستی وه‌زیری به‌رگری له حكوومه‌تی نوێی ئیسڕائیل پێدراوه و له په‌رله‌مان سوێندی یاسایی خواردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه زوهار باڵتی كه یه‌كێكه له به‌رپرسه باڵاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری ئیسڕائیل چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر نزیكبووه‌ته‌وه له گه‌یشتنی به مووشه‌كی ئه‌تۆمی، بۆیه ئیسڕائیل ده‌بێت ئاماده‌كاری بكات بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
باڵتی له چاوپێكه‌وتنێك بۆ رۆژنامه‌ی (تایمز ئۆف)ی ئیسڕائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ئێران چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه له ته‌واوكردنی كاره‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئێستا به ڕێژه‌ی 90% له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.