Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:27

بانكی ناوەندی 20 بانك بۆ فرۆشتنی دۆلار تەرخان دەكات

کوردستان TV
100%

 بانكی ناوەندی بڕیاریدا ژمارەی فرۆشگاكانی بانكیی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ 20 بانك فراوان بكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە بە میدیای گەیشتووە، تێیدا هاتووە، بڕیاردرا ژمارەی فرۆشگاكانی بانكی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی لە 10 بانكەوە بۆ 20 بانك فراوان بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندیش بڕیاریدا ئەو بڕە پارەیەی هەفتانە بۆ ئەو بانكانە تەرخاندەكرێت زیادبكات بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئەو كەسانە پڕبكاتەوە كە كڕینی دراوی بیانی دەیانگرێتەوە، ئەمەش بەگوێرەی ئەو ڕێنمای و كۆنترۆڵانەی كە بانكەكە دەریانكردووە.
بانكەكە ناوی ئەو بانكانەی ئاشكرا كرد كە بڕیارە نوێیەكەی دەیگرێتەوە، بەپێی خشتەی خوارەوە:
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.