هەردوو گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی" كازم ساهر و رەحمە ریاز" 25 مین پاڵەوانییەتی كەنداو لە شاری بەسڕا دەكەنەوە.
نیاز وایە لە رۆژی هەینی 6-1-2023پاڵەوانێتیی جامی كەنداو 25 لە بەسڕە بە شداری وڵاتانی كەنداو (سعودیە ، عێراق ،عومان ، كوێت ، قەتەر، بەحرێن ،یەمەن ،ئیمارات) دەستپێ بكات.
شایانی باسە لە رۆژانی رابردوو ،لە دەزگاكانی راگەیاندنی عێراقی وابڵاوكرایەوە، كەهونەرمەند" كازم ساهر" بەشداری ئاهەنگی كردنەوەی جامی كەنداو ناكات،هەربەم هۆیەوە لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان ڕەخنەیەكی زۆر ئاراستەی ئەم هونەرمەندە كرا.
شایانی باسە،پارێزگار بەسڕە لە لێداونێكی رۆژنامەرگەرییدا راگەیاندبوو، هەردوو گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی" كازم ساهر و رەحمە ریاز" بەشداری لە ئاهەنگی كردنەوەی 25 مین پاڵەوانیەتی كەنداو دەكەن.
ئا- كامران
ژێدەر- بغداد الیوم
كازم ساهر و رەحمە ریاز بەشداری لەئاهەنگی كردنەوەی جامی كەنداو 25 دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.