ئەمڕۆ سێشەممە 3-1-2023 نرخی دۆلار لە بۆرسەی ناوخۆیی عێراقدا بەزربوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 153 هەزار دینارە و نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینارە.
دوێنێ دووشەممە مەزهەر محەمەد ساڵح ،ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی كە حكوومەتی عێراق پەیڕەوی كردووە، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی دەبێتە 145 هەزار و 500 دینار یاخود 146 هەزار دینار
پێشتریش بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دیناری عێراقی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.