Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:30

هۆشدارییەك سەبارەت بە بكوژە بێدەنگەكە دەدرێت .. لەوانەیە سەرەتا وەك ئازاری پشت دەربكەوێت

کوردستان TV
100%

لەگەڵ خێرایی ژیان و زۆربوونی بەرپرسیارێتی و كارەكان كە مرۆڤ ئەنجامی دەدات، ئازاری پشت باو بووە و نابێتە هۆی نیگەرانی زۆر كەس، بەڵام لەوانەیە نیشانەی كێشەی تەندروستی جددیتر بێت.
ئازاری پشت دەتوانێت نیشانەی كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی جیاواز بێت كە یەكێكیان شێرپەنجەی ملی ڕەحمە.
خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی لە بەریتانیا ڕایگەیاندووە كە "ئازاری بەردەوام لە بەشی خوارەوەی پشت، حەوز، یان ڕیخۆڵە كوێرە" نیشانەی نەخۆشییەكە.
بەپێی ئامارەكانی ئیڤ ئەپیل، كە پێشەنگی ڕێكخراوی خێرخوازی شێرپەنجەی ئافرەتانە لە بەریتانیا، ساڵانە نزیكەی 3200ئافرەت لە بەریتانیا تووشی شێرپەنجەی ملی ڕەحم دەبن، ئاماژەی بەوەشكردووە، "باوترین جۆری" شێرپەنجەیە لە ژنانی تەمەن 35 ساڵ یان زیاتر.
دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی ملی ڕەحم لە قۆناغە سەرەتاییەكاندا باشترین چانسی مانەوە بە نەخۆشەكان دەبەخشێت و باشترین ڕێگە بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە لە ڕێگەی پشكنینی بەردەوام دایە .
لێدانی ملی ڕەحم، كە بە "پاپانیكۆلاو smear"یش ناسراوە، بریتییە لە پشكنینی پزیشكی بۆ ملی ڕەحم بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجە پێش یان دوای ڕوودانی، كاتێكیش هەر نائاسایییەك لە سروشتی شانەكەدا دەستنیشانكرا، پشكنینی هەستیارتری دیكە ئەنجام دەدرێت.
نیشانە سەرەتاییەكانی تر كە دەبێت ئاگاداریان بن..
نیشانەكانی شێرپەنجەی ملی ڕەحم هەمیشە دیار نین و لە زۆر حاڵەتدا ڕەنگە هیچ نیشانەیەكی لێ نەكەوێتەوە تا دەگاتە قۆناغێكی پێشكەوتوو.
هەروەها هەندێك لە خانمان بە هیچ شێوەیەك هیچ نیشانەیەكی شێرپەنجەی ملی ڕەحمیان نییە، ئەمەش وایكردووە زۆر گرنگ بێت ئامادەبن لە هەموو چاوپێكەوتنەكانی پشكنینی ملی ڕەحم.
باوترین نیشانەكانی شێرپەنجەی ملی ڕەحم بە گوتەی ئیڤ ئەپڵ بریتین لە: 
خوێنبەربوونی نائاسایی..

باوترین و زووترین نیشانەی شێرپەنجەی ملی ڕەحم زیاتر خوێنبەربوونی ناڕێكە، لە كاتی جووتبوون یان دوای جووتبوون، لە نێوان سوڕی مانگانە، یان دوای وەستانی سوڕی مانگانە.
كاتێك ڕوودەدات كە خانە شێرپەنجەییەكان لە شانەكانی خوارەوەی ملی ڕەحمدا گەشە بكەن.
باس لەوە دەكرێت كە هیچ سنوورێكی تەمەن بۆ شێرپەنجەی ملی ڕەحم دانەنراوە.
دەردانی 'نائاسایی'..
دەردراوەكانی هەموو ئافرەتێك جیاوازە، بۆیە گرنگە سەردانی پزیشك بكەیت ئەگەر گۆڕانكارییەكی نائاسایی ڕوویدا.
دابەزاندنی كێش بەبێ مەبەست..
لە كاتێكدا ڕەنگە دابەزاندنی كێش بەبێ ماندووبوون وەك وەڵامێك بۆ زۆرێك لە ئاواتەكانمان دەركەوێت، بەڵام ئەوە نیشانەیەكی باش نییە ئەگەر بەبێ هۆكار ڕووبدات.
لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی كێش بە شێوەیەكی ڕوون نەكراوە زیاتر نیشانەن بۆ ئەوەی جەستە بە باشی كارناكات لەكاتێكدا هەوڵدەدات وزە بپارێزێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.