بەو پێیەی كۆمارییەكان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستەوەیە، بایدن و دیموكراتەكان ناتوانن پڕۆژەی گەورە تێپەڕێنن
كۆمارییەكان كۆنتڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا دەكەن و ئامادەن بچنە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن، بەڵام سەرەتا دەبێت بەسەر ناكۆكییەكانی ناو ڕیزەكانیاندا زاڵبن كە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی سەركردەیەكەوە هەیە بۆیان.
ئەندامە نوێیەكانی كۆنگرێس كە لە میانی ڕاپرسییەكانی ناوەڕاستی خولی مانگی نۆڤەمبەردا كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ سوێندی یاسایی بخۆن.
ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە دوای دەستبەكاربوونی بایدن كە دەبێت مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانێكی دابەشكراودا بكات. پارتی بایدن كۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانی پاراست، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی كۆمارییەكان زۆرینەیەكی زۆر تەسك-ی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێنا.
ئەندامانی هەڵبژێردراوی كۆمارییەكان پێیان وایە كە "ئەمریكییەكان دوای دوو ساڵی كارەساتبار لە ژێر سەركردایەتی پارتی دیموكراتدا ئامادەن بۆ دەستپێكردنی گۆڕانكارییەك" و بەڵێنیان دا زنجیرەیەك لێكۆڵینەوەی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی پەتاكە لەلایەن بایدن و كشانەوەی ئەمریكاوە بكەنەوە لە ئەفغانستانەوە.
بەڵام پێش ئەوەی دەست بەو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوە بكەن، دەبێت ڕازی بن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش شتێكە كە تا ئێستا بەهۆی دووبەرەكی بەهێزی ناو حزبەوە كۆسپی بۆ دروست بووە.
ڕۆژی سێشەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت كە سێیەم كەسایەتی گرنگە لە سیاسەتی ئەمریكادا لە دوای سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەمریكا.
لەگەڵ ئەوەی كۆمارییەكان زۆرینەیان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە، بایدن و دیموكراتەكان ناتوانن پڕۆژەی نوێی گەورە تێپەڕێنن. دۆخەكە لە ئەنجومەنی پیرانی زۆرینەی دیموكراتەكاندا هاوشێوەیە، كە كۆمارییەكان قسەی كۆتایییان نییە.
ژێدەر/ عەربییە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.