Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:13

كەشناسی عێراق.. ئەم مانگە كەشوهەوای سارد و بارانی بەخوڕ بەخۆیەوە دەبینێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەم مانگە كەشوهەوای سارد و بارانی بەخوڕ بەخۆیەوە دەبینێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی چوارشەممە، لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین بە چڕییەكی مامناوەند، هەندێك جار ڕەشەبا لە هەندێك شوێن دەبێت، هەروەها دەرفەتێك بۆ بەفربارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوا هەیە، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت” لە پاشنیوەڕۆدا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە چڕییەكی مامناوەند، هەندێكجاریش ڕەشەبا دەبێت .سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن. 
ئاماژەی بەوەشكرد، كەشوهەوای پێنجشەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی سووك لە شوێنی جیاواز دەبارێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، و چەند پلەیەك نزمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی باكوور
دەستەكە لە درێژەی قسەكانیدادەڵێت: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور، بەو پێیەی تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور ڕوون دەبێتەوە وەك چۆن تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، و پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن لە ئەمڕۆوە. لە ناوچەی باشووریش، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، چونكە تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كەش و هەوای وڵات بۆ شەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە بەهۆی دروستبوونی تەم و مژ لە بەیانیاندا و وردە وردە نامێنێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە بەیانیاندا و بەرە بەرە نامێنێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.