Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 12:46

 كۆی داهاتی هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق لەساڵی ڕابردوودا  زیاتر لە 115 ملیار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت،  ڕایدەگەیەنێت، كۆی داهاتی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ ساڵی ڕابردووی 2022 زیاتر لە (115) ملیار دۆلار بووە.
ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتدا ڕایگەیاند: بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو زیاتر لە یەك ملیار و (209) ملیۆن بەرمیل بووە، دەرئەنجامی كۆتایی ڕێژەی هەناردەكردنی نەوتی ڕۆژانەش بە نزیكەیی (3) ملیۆن و (320) هەزار بەرمیل بووە بۆ هەر رۆژێك.
هێمای بۆ ئەوەش كرد: كارەكانی هەناردەكردن بەپێی لێكۆڵینەوەكانی بازاڕی نەوت بۆ كۆمپانیاكانی نەتەوە جیاوازەكان ئەنجامدرا، لەوانە ( چینی، هیندی، كۆریای باشوور، توركی، یۆنانی، ئەمریكی، بەریتانی، فەرەنسی، ڕووسی، ئیتاڵی، ئیسپانی و هۆڵەندی) و ئەوانی تر، هەروەها كۆمپانیا عەرەبییەكانی تر.
عەبدولغەنی ستایشی هەوڵەكانی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و پێكهاتەكانی كرد بۆ ئەم دەستكەوتە دەستكەوتانە، كە بڕە پارەیەكی بۆ بودجەی فیدراڵی دابین كرد كە بڕی زیاتر لە (115) ملیار دۆلار بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.