Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 11:51

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق: لەچەند رۆژی داهاتوودا خواست لەسەر دراوی بیانی كەمدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆكوەزیرانی عێراق ، لەبارەی ئەگەری مانەوەی نرخی دۆلار بە (153 هەزار) بۆ هەر 100 دۆلارێك بە شێوەیەكی جێگیر لێدوانی دا.
ساڵح بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: لەگەڵ باشتربوونی پلەی ئاشكراكردنی مامەڵە بازرگانییەكان و زیادبوونی شەفافیەت كە پێویستی بە پارەدان بە دراوی دۆلار لە پەنجەرەی بانكی ناوەندی عێراقەوە هەیە، خواست لەسەر دراوی بیانی كەمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمەش بەو مانایەیە كە نەرمی دەستێوەردانی سیاسەتی دراو لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بازاڕ خێراتر دەبێت، ئەمەش ئەوەیە كە پێشبینی دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ سەرجەم بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردن لە نێوان نرخی 1455-1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك یەكلایی ببنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.