نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له ئێستاوه ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاوی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پاڕێزگای هەولێر دەكەینەوە كەوا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند ئامادەیە بۆ پێشوازیكردنی هەموو حالەتێكی لەناكاوی هەناو (الطوارئ الباطني).
ده‌شڵێت: جگه له حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كانی هه‌ناو، لەهەمان كاتدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند پشكنین و چارەسەری كۆڕۆناشی هه‌ر تێدا ئەنجام دەرێت.
سه‌باره‌ت به كاتی سه‌ردانیكردنی هاووڵاتییان، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له بەشی ڕاوێژكاری هەناو پێشوازی لە نەخۆش دەكرێت لە كاتژمێر (1)ی دوای نیوەڕۆ تاوەكو كاتژمێر (12)ی شەو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.