ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شارۆچكه‌ی كه‌لار له ئافره‌تێك ده‌دات و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەم لە گەڕەکی سیروان و نزیک بانکی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگر لە جۆری (میتسیوبووشی) لە ئافرەتێک دەدات بە ناوی (ئەختەر خوداداد فەرەج) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی کەلار.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیاندنی ئافره‌ته‌كه بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، به‌داخه‌وه گیانی لەدەست دا.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ته‌رمی ئافره‌ته‌كه بە مەبەستی تۆێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار کراوە، هه‌روه‌ها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ بەند کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.