گوتەبێژی هێزی پاسەوانیی سنووری یەک لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لەم مانگە دەست بە دامەزراندنی سێ هەزار پاسەوان بکرێت بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
کاروان خۆشناو، گوتەبێژی هێزی پاسەوانیی سنووری یەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڕیار دراوە کە سێ هەزار پاسەوان بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دابمەزرێنرێن.
ڕاشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستەش لینکێک ئامادە کراوە بۆ ئەوەی خەڵک لە ڕێگەی ئەو لینکەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە بۆ دامەزراندن وەکو پاسەوانی سنوور.
گوتەبێژی هێزی پاسەوانیی سنووری یەک ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیارە لەم مانگە وەزارەتی ناوخۆ لینکەکە کارا بکات و خەڵک ئەوکات دەتوانن لەو ڕێگەیەوە داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن کە بەپێی کۆمەڵێک ڕێنمایی دەبێت و لە کاتی کارابوونی لینکەکە ڕێنماییەکان دیار دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.