Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:11

دوای رۆناڵدۆ.. یانه‌ی نه‌سڕ هه‌وڵی رازیكردنی رامۆس ده‌دات

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرایان كرد كه‌ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی هه‌وڵی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی ده‌دات، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش گرێبه‌ستێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ڕاگه‌یاندبوو.

رۆژنامه‌ی (ماركا) بڵاوی كرده‌وه‌: یانه‌ی نه‌سڕ ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ئاراسته‌كردنی گرێبه‌ستێك بۆ یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی رامۆسی به‌رگریكاری ئیسپانی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌جۆرێكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خودی یاریزانه‌كه‌ و یانه‌كه‌ی مایه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ نییه‌.

ڕاشیگه‌یاند: رامۆس خۆشی ده‌یه‌وێ به‌م گرێبه‌سته‌ زه‌به‌لاحه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ژیانی وه‌رزشیدا یاری بۆ یانه‌ی نه‌سڕ و خولی سعوودییه‌ بكات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یاریزانه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ رامۆس به‌ڵێنی به‌ به‌رپرسانی یانه‌ی نه‌سڕ داوه‌ دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن له‌ قۆناغی 8ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، بیر له‌ گرێبه‌سته‌كه‌یان بكاته‌وه‌ و وه‌ڵامی كۆتاییان پێ بدات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.