Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:36

شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە سبەی چوارشەممەوە 04ـی 01ـی 2023 شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڵگورد زرار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت سبەی چوارشەممە بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای سوور ئاسمانی ناوچەکانمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو بارانبارین لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاند: دواتر بەپێی کات ناوچەکانی هەڵەبجە، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین و کەرکووک دەگرێتەوە لەم ناوچانە ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە، هەروەها لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە.

باسی لەوەش کرد کە هاوکات بارستە هەوایەکی سارد لە ڕووسیاوە تێکەڵ به شەپۆڵ دەبێت و پلەکانی گەرما پێنج بۆ شەش پلە دادەبەزن و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن و ناوچە بەرزاییەکانی ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە، خێرایی با بە ڕێژەی 10 بۆ 15 کیلۆمەتر چالاک دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە کاریگەری ئەم شەپۆڵی بارانبارینە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی هەیینی ناوبەناو بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.