Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:26

مژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی پەروەردەی کەرکووک

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی فەرمانبەران دەربڕیوە.

نەجوە حەمید کاکەیی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی.

هەر لەمبارەیەوە ڕاشیگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی ڕەزامەندی دەربڕیوە کە سەرجەم فەرمانبەران بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.  

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بە دانانی پلەی وەزیفی فەرمانبەران و جێگەکردنەوەی لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.