Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:50

هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ئۆپه‌ڕاسیۆنی له‌ ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی له‌ ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه‌.

هێزەکانی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان کە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان، بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێكه‌وتی 30ی کانوونی یەکەمی 2022 تاوەکو ئه‌مڕۆ سێشه‌م 3ـی کانوونی دووەمی2023 ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن ئه‌نجام دا.

ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن بۆ هه‌ریه‌ك لە گوندەکانی ( سیامەند سوور، قشڵاخ، فەرقان، پەڵکانە، بزڵە و ئاخورگورجی) بووه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگیاند: ئەو ناوچەیە سنوورێکی بەرفراوانە و کێوماڵکردنی پێویستە و دەبێتە هۆی سەقامگیرتربوونی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و دڵنیایی زیاتر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

ئۆپەڕاسیۆنەكه‌ بە سەرپەرشتی فەرماندەیی لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە بووه‌ دوای ئەوەی کە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە کاتی نزیکبوونەوەی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ لە چەند شوێنێکی ناوچەکە زیادی کردبوو، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییان و ناوچەکە پارێزراو بێت و بە خۆشی بەشداری ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێی 2023 بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.