Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:33

داواکاری گشتیی لەبارەی ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانە پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

سەرۆکی داواکاری گشتیی سکاڵا دژی ئەو یانە شەوانەیە و بەخێوکەری ئەو منداڵەی کە تێیدا پارەی بەسەر سەماکەرێک هەڵدەدا دەجوڵێنێت.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ڕایگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کە منداڵێک لە یەکێک لە یانەکانی شەوانە لە هەولێر بە شێوەیەکی ناشایستە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سکاڵای یاسایی جوڵێنرا دژ بە خاوەنی یانەکە.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی داوکاری گشتیی هاوکات سکاڵای دژ بە بەخێوکەری منداڵەکەش جوڵاند.

ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرۆکایەتی داوکاری گشتیی ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر دژ بەو سایتانەی کە وێنەی منداڵەکەیان بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەش پێشێلی یاسایە بەپێی یاسای چاودێری نەجەوانان ژمارە ( 76 ) ساڵی ( 1983 ) بۆ پاراستنی ئەو منداڵە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.