رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری ئیتاڵی ئاشكرای كرد، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی به‌شێوه‌ی زاره‌كی ڕێككه‌وتوون بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان.
فابریزیۆ رۆمانی كه رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری ئیتاڵییه له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: میسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌شێوه‌ی زاره‌كی ڕێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌كه بمێنێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا میسی له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه و گفتوگۆی بابه‌ته‌كانی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه و مووچه و هه‌ندێ بابه‌تی تر ده‌كه‌ن.
پێشبینی كرد هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی بێته ڕاگه‌یاندن، له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: پێویست به په‌له‌كردن ناكات و گرینگ ئه‌وه‌یه ئامانجه‌كه ڕوونه و میسی له پاریس سان جێرمان ده‌مێنێته‌وه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێستای میسی /35 ساڵ/ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.