Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:29

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ سێشەممە 03ـی 01ـی 2023 کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە ئەنجام دا و بڕیار درا ڕێژەیەک لە باج و ڕسوماتەکان بۆ سندوقەکە تەرخان بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیکدا پرسی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە تاوتوێ کرا کە خۆی دەگرێت لە بەشێک لەو باج و ڕسوماتانەی لەلایەن بەشێک لە وەزارەتەکانەوە وەردەگیرێت بە میکانیزمێکی تایبەت ڕێژەیەکی بۆ سندوقەکە دابین دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە باسی لەوە کرد کە "دامەزراندنی سندوقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی وەزارەتی تەندروستی کە دەبێت لەپێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانییانی توشبوو بە نەخۆشیەکە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین بکەین."

وەزارەتی دارایی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە لە گرنگترین کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی وەزارەتی تەندروستی دروستکردنی سندوقی شێرپەنجەیە لەژێر چاودێری وەزارەتی دارایی پڕدەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.