Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:55

كالیفۆرنیا خۆی بۆ هاتنی زریانێكی گەورە ئامادە دەكات

کوردستان TV
100%

دەزگای كەشناسی ئەمریكا هۆشداریدا لەوەی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ویلایەتی كالیفۆرنیا شاهیدی زریانێكی توند دەبێت كە دەبێتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ كە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاوێكی كوشندە.
دەسەڵاتداران داوای لە دانیشتوانی ویلایەتەكە كرد خۆیان بۆ ئەم خەمۆكییە بەهێزە ئامادە بكەن، كە پێشبینی دەكرێت ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە كەناراوەكانی زەریای هێمن لە ئەمریكا بگرێتەوە.
فەرمانگەی كەشناسی هۆشداریدا لەوەی كە زریانێكی چاوەڕوانكراوەو پێویستە بە جددی وەربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زریانەكە دەبێتە هۆی "لافاوی بەرفراوان، لافاواوی ڕێگاوبانەكان، زەوی لەرزین، كەوتنەخوارەوەی دارەكان، پچڕانی كارەبای بەرفراوان، پەكخستنی دەستبەجێی بازرگانی و لە هەمووی خراپتر، ئەگەری لەدەستدانی ژیان.
دوای ئەوەی ساڵانێكە بەهۆی وشكەساڵییەوە دەناڵێنێت، كەنارەكانی ڕۆژئاوای ئەمریكا چەند هەفتەیەكە شاهیدی زنجیرەیەك زریان بووە، كە بووە هۆی بارانبارینی بەخوڕ كە لە هەندێك شوێن گەیشتە ئاستێكی نزیك لە ژمارەیەكی پێوانەیی.
هێشتا هەندێك ناوچە لە باكووری كالیفۆرنیا بەدەست كاریگەرییەكانی زریانێكی بەهێزی شەوی سەری ساڵەوە دەناڵێنن، كە بەهۆیەوە زەوی لەرزین و پچڕانی كارەبا و مردنێكی كەسێكی لێكەوتووەتەوە.
پێشبینی دەكرێت چڕی بارانبارین لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات و پێشبینی دەكرێت نزیكەی 13 سانتیمەتر باران لە ساكرامنتۆ پایتەختی ویلایەتەكە ببارێت.
لە كاتێكدا هەندێك ئەم بارانە بەخوڕانە وەك تیشكێكی هیوا دەبینن لەبەر ڕۆشنایی ئەو وشكەساڵیەی كە ڕۆژئاوای ئەمریكا دوو دەیە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، كەشناسی هۆشداری دەدەن لەوەی كە ئەم بڕە بارانبارینە بەس نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەی وشكەساڵی و ئەگەر بارانێكی زۆر ببارێت، چونكە خاكی وشك بەزەحمەت بڕێكی زۆر ئاو هەڵدەمژێت، كە بەزۆری دەبێتە هۆی لافاوێكی خێرا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.