بۆ ماڵئاواییکردن لە تەرمی پێلێ کە لەسەر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دانرابوو، سەرەتا لە ناوچەی کەناڵ شەش بردرایە ماڵی نەنکی بەناوی کلێستێ ئارانتێس کە تەمەنی 100 ساڵە.
ئێوارهی دوێنێ سێشهممه3ی1ی2023"پێلێ لە گۆڕستانی مۆمێریال نیکرۆپێلێ ئێکومێنیکا لە شاری سانتۆس لە رێورەسمێکدا بە بەشداری ئەندامانی خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی بەخاک سپێردرا.
تەرمی پێلێ بە کاروانێکی دوورودرێژ لە هەوادارانی و هێزە ئەمنییەکان گەیەندرایە گۆڕستانە14 نهۆمییەکە کە گۆڕی باوکی و براکەی تێدایە و لە نهۆمی یەکەم کە بەتایبەتی بۆ ئەو ئامادەکرابوو، بەخاک سپێردرا.
پێلێ کە ناوی راستەقینەی خۆی ئێدسۆن ئارانتێس دۆ ناسیمێنتۆ-یە لە 29ی کانوونی یەکەم دوای مانگێک لە وەرگرتنی چارەسەر لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ماڵئاوایی لە ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی پێلێ کرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.