Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:32

كاتێك خواردن لە قورگی منداڵەكەت دا گیردەبێت چی دەكەیت؟

کوردستان TV
100%

گرنگە لەكاتی نان خواردندا چاودێری منداڵە بچووكەكانت بكەیت بۆ ئەوەی خۆراك لە قوڕگیاندا نەگیرێت و ئەمەش مەترسی خنكاندنیان لەسەر دروست دەكات.
لە كاتی پێدانی خۆراكی نوێ بە كۆرپە یان منداڵی بچووك بۆ ئەوەی تاقیبكەنەوە، گرنگە ئاگاداری شێوە و قەبارەیان بیت.
نیكی گۆركۆتز، پسپۆڕی فریاگوزاری سەرەتایی، ئەو خۆراكەی ئاشكرا كرد كە زۆرترین ڕووداوی خنكاندن لە منداڵاندا دروست دەكات، كە بریتییە لە سۆسیس "هۆت دۆگ"، جەختی لەوە كردەوە كە دەبێتە هۆی مردنی زیاتر بەهۆی خنكانەوە لە هەموو خۆراكێكی تر.
هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە هەرگیز نابێت خۆراك بە شێوەیەك ببڕدرێت كە لە سكە بچێت چونكە ئەم پارچە بچوكانەش دەتوانن لە بۆری هەناسەی منداڵەكەدا جێگیر ببن، لەبری ئەوە پێویستە بە درێژایی ببڕدرێت.
كاتێك خورادنلە قورگی منداڵەكەت دا دەگیرێت چی دەكەیت ؟
NHS دەڵێت: ئەگەر توانیت شتێك لە دەمی منداڵەكەتدا ببینیت، دڵنیابە لە لابردنی چونكە فشاری جەستەت دەتوانێت شتەكان خراپتر بكات.
ئەگەر منداڵەكە كۆكەی هەبوو، هانی بدە بەردەوام بێت چونكە ئەمە ڕەنگە یارمەتی بدات ئەو شتە گیربووە لاببات.
لە ئەگەری بێكاریگەری كۆكە (بێدەنگ یان منداڵەكە نەتوانێت بە باشی هەناسە بدات)، دەستبەجێ داوای یارمەتی بكە، بەپێی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی.
فریاگوزاری ئەم ئامۆژگارییانەی خوارەوە پێشكەش دەكەن بۆ خنكاندن، بەپێی تەمەنی منداڵەكە:
بۆ كۆرپە..
كۆرپەكە بە ڕووی خوارەوە بە درێژایی ڕانەكەت دابنێ، و پێنج جار لە پشتی لە نێوان شانەكاندا لێبدە.
كۆرپەكە هەڵگەڕێنەرەوە و ڕووی بەرز بكەرەوە و دوو پەنجە بخەرە ناوەڕاستی سنگی، پێنج پاڵنانی بەرەو سەرەوە بكە.
ئەگەر شتە گیربووەكە دەرنەهێنرا، پەیوەندی بە ئەمبولانسەوە بكە.
بۆ منداڵان..
هاندانی منداڵ بۆ بەردەوام بوون لە كۆكە.
پێنج لێدانی تیژ لە پشتەوە لە نێوان شانەكاندا ئەنجام بدە.
لە پشت منداڵەكەوە بوەستە و قۆڵەكانت لە كەمەرەكەیەوە بێت، فشار بخەرە ناو نێوان سك و سنگەوە.
هەنگاوەكان دووبارە بكەرەوە تا یارمەتی دێت.
دەست بە هەناسەدانی دەستكرد بكە ئەگەر منداڵەكە هۆشی لەدەستدا.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.