Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:43

باشترین فەرمانبەری حكومەت هەڵدەبژێردرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران عێراق بەشداری لە پێشبڕكێی باشترین فەرمانبەری حكومیی عەرەبی ڕاگەیاند، كە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ شاندێكی عێراق گەیشتنە قاهیرەی پایتەختی میسر، بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی باشترین فەرمانبەری حكومی عەرەبی كە لەلایەن كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبییەوە ڕێكخرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندە عێراقییەكە بە سەرۆكایەتی ڕێكخەری خەڵاتەكە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وردبینی و كۆنترۆڵ لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕیاز فازل ئەلفەیلی، و ئەندامێتی ئەو فەرمانبەرانەی كاندیدكراون بۆ یەكێك لە خەڵاتەكانی پێشبڕكێكە پێكهاتوون.
جەختیشی لەوە كردەوە لە پێشبڕكێكە بە شەش كاندید لە وەزارەتە جیاوازەكانەوە بەشداری دەكەن كە گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.