Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە تاران کوژرا

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری کەسانی نەناسراو لە تارانی پایتەختی ئێران، فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە ئەفسەرێک بە ناوی قاسم فەتحوڵڵاهی کە ئەرکدار بووە لە فەیلەقی محه‌مه‌د ره‌سوڵ  سەر بە سوپای پاسداران، رووبەڕووی پەلامارێکی چەکداری بووەتەوە.

لە ئاکامی ئەو پەلامارەدا، چوار گولـله‌ بەر فەتحوڵڵاهی کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

لە هەواڵەکەدا رووداوەکە وەک "پەلاماری تیرۆریستی" باسی لێوە کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە ناوبراو هاوکات فەرماندە بووە لە هێزی چەکداری میلیشیاکانی بەسیج سەر بە سوپای پاسداران.

لای خۆیشیەوە سەرۆکی بنکەی زانیارییەکانی پۆلیس لە تاران، عەلی سەباحی رایگەیاند کە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکە و دواتر وردەکارییەکان بڵاو دەکەنەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.