Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 06:06

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ گه‌ڕێكی نوێدا گۆڤاری "كاروان "ده‌رده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ بایه‌خدان به‌ كولتوور و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بوار و كایه‌ جۆراوجۆره‌كانی كولتووردا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له‌ گه‌ڕێكی نوێدا گۆڤاری كاروان ده‌رده‌كاته‌وه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوان له‌ دوای‌ راپه‌ڕینی‌ 1991، خولێكی‌ تری‌ گۆڤاری‌ كاروان-ی‌ ده‌ركرده‌وه‌ به‌ناوی‌ خولی‌ راپه‌ڕین و ته‌نیا چه‌ند ژماره‌یه‌كی‌ لێده‌رچوو. له‌ ئێستادا جارێكی‌ تر، وه‌ك بایه‌خدان به‌ و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بوار و كایه‌ جۆراوجۆره‌كانی كه‌ لتووردا بڕیاریدا ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ ده‌ركردنی گه‌ڕێكی نوێی گۆڤاری كاروان.
گۆڤاری كاروان به‌ مێژووی پڕ به‌خششی به‌رهه‌مێكه‌ جێی شانازییه‌ بۆ هه‌موو نووسه‌ران و توێژه‌ران و به‌ر له‌وانیش بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان، بۆیه‌ ده‌ركردنه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا ئه‌رك و پێویستییه‌كی كولتوورییه‌ كه‌ به‌ هاوكاری نووسه‌ران و توێژه‌ران، گه‌ڕێكی نوێ و به‌درێژكردنه‌وه‌ی ژماره‌كانی پێشووی شانی ده‌ده‌ینه‌ به‌ر .
گۆڤاری‌ كاروان، خاوه‌نی‌ ئیمتیازه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوان و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی‌ ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی‌-یه‌.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لااوان ، داوا له‌ نووسه‌ران و توێژه‌ران ده‌كات كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن:

[email protected]
واتس ئاپ/07511603513
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.