ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كشتوكاڵ دووپاتی كردەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر بەروبوومەكان لە ئەگەری بارانبارینی زۆردا نییە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە زیادەی ئاوی باران دەبێتە هۆكارێك بۆ بوژانەوەی ڕووپۆشی ڕووەكی و باشتركردنی ژینگە.
مەهدی قەیسی، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "هیچ مەترسییەك لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵی نییە ئەگەر بڕێكی زۆر باران ببارێت.
قەیسی زیادی كرد: لە ساڵی 2019 وڵات تووشی شەپۆلێكی سەختی باران بوو، كە ئەنجامەكەی نەبووە هۆی لەناوچوونی بەروبوومی كشتوكاڵی، بەو پێیەی بڕی بارانبارین بۆ ساڵی ئێستا كەمترە لە ساڵی 2019.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكە تەنها لە یەك شت دەترسێت، ئەویش بارانبارینە لە وەرزی دروێنەكردندا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ئاوە زیادەیەی كە لە ئەنجامی بارانبارینەوە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی كۆگاكردنی ئاو و دەبێتە هۆكارێك بۆ زیندووكردنەوەی ڕووەك و باشتركردنی ژینگە.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆڵێكی باران بارین پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتۆتەوە و رێژەیەكی زۆری باران لەو ناوچانە باریوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ: هیچ مەترسییەك لەسەر بەروبوومەكان لە ئەگەری بارانبارینی زۆردا نییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.